فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی، ده‌خاته ئه‌ستۆی میلشیا شیعه‌كان، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عیراق به‌رده‌وامی ده‌بێت.
"كینیس ماكینزی" فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لحوره، هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی خسته ئه‌ستۆی میلشیا شیعه‌كان، له‌هه‌مان كاتیش نیگه‌رانی و بێزاری واشنتۆنی به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه ده‌ربڕ‌ی و به په‌لامارێكی تاوانكاری وه‌سفیكرد.
به‌وته‌ی ماكینزی میلشیاكان توانای ئه‌وه‌یان نییه، به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، هه‌ربۆیه‌په‌نا ده‌به‌نه به‌ر توندوتیژی له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان كه ئه‌وه‌ش كارێكی باش نییه.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق به‌رده‌وامده‌بن له‌هاوكاریكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP