توێژه‌رو شاره‌زایه‌كی بواری بایۆلۆجی و ڤایرۆسه ژینگه‌ییه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20-11- 2021، دڵنیایی ده‌دات كه هێشتا عیراق نه‌چۆته شه‌پۆلی چواره‌می په‌تای كۆرۆناوه.
د.حه‌یده‌ر موعته‌ز شاره‌زای بواری بایۆلۆجی و راگری په‌یمانگای ئه‌مریكی بۆ توێژینه‌وه بایۆلۆجییه‌كان له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: وڵات هێشتا نه‌چۆته شه‌پۆلی چواره‌می په‌تای كۆرۆناوه، راشیگه‌یاند: لای ئێمه پابه‌ندبوونی ته‌واو به‌رێنمایی و رێكاره خۆپارێزییه‌كان لاوازه‌و هه‌ر ئه‌وه‌شه توشبوون به‌كۆرۆنا به‌ڕێژه‌ی له 50% كه‌مده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیشیدا هاووڵاتیان به یه‌كێك له‌ڤاكسینه‌كان خۆیان بكوتن، دواین توێژینه‌وه‌ی زانستیش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه له‌هه‌ر وڵاتێك هاووڵاتیان پابه‌ند بووبن به به‌ستنی ده‌مامك و وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌مه ڤاكسینه‌كه‌ی دژه كۆرۆنا رێژه‌ی توشبوونی بۆ نیوه دابه‌زاندووه.
هاوكات د.موعته‌ز داوای له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردووه ژماره‌ی پشكنینه‌كان بۆ هاووڵاتیان زیاد بكه‌ن كه‌له‌لای خۆیه‌وه رۆڵی ده‌بێت له‌ئاشكراكردنی ئه‌و حاڵه‌تانه كه له‌نێو هاووڵاتیاندا شاراوه‌ن و پێیان نازانرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان كه رۆژانه راده‌گه‌یه‌نرێت به‌راورد به رێژه‌ی توشبوون یه‌كجار به‌رزه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری بایۆلۆجی هه‌روه‌ها داواشیكرد كه پێویسته له‌پێناو رێگریكردن له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌كۆرۆنا ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه یاخود گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن كارتی نێوده‌وڵه‌تییان هه‌بێت و پیشانی كارمه‌ندانیان بده‌ن، پێشوازیش ده‌كات له‌گه‌یشتنی بڕێكی دیكه‌ی ڤاكسین بۆ عیراق كه‌بریتیه له ملیۆنێك ژه‌م له‌جۆری فایزه‌ر، هاوكات داواشی له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد هانی هاووڵاتیان بده‌ن تاوه‌كو ڤاكسینی دژه كۆرۆنا وه‌ربگرن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی فیدڕاڵی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه عیراق هێشتا نه‌چۆته شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌و ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه دوو هۆكار هه‌ن یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ هاتنی شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا كه بریتین له پابه‌ندنه‌بوون به رێكاره خۆپارێزییه‌كان و وه‌رنه‌گرتنی ڤاكسین، شاره‌زاكه‌ی بواری بایۆلۆجی جارێكی دیكه داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كات ڤاكسین وه‌ربگرن و وڵات به‌دوور بگرن له‌مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی چواره‌می په‌تاكه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراق له‌زاری د.ریاز عه‌بدولئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گشتی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی فیدڕاڵی بڵاویكرده‌وه كه هه‌تاوه‌كو ئێستا عیراق نه‌چۆته شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆناوه‌و روونیشی كردۆته‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون ئاماژه‌یه بۆ هاتنی شه‌پۆلی چواره‌م و به‌ڵام تاوه‌كو ئه‌م كاته‌ش رۆژانه حاڵه‌ته‌كانی توشبوون له‌هه‌مان ئاستدایه‌و رووی له‌به‌رزبوونه‌وه نه‌كردووه.
راشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدڕاڵ له‌توانایدا هه‌یه نه‌وه گۆڕاوه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشان بكات و تاوه‌كو ئێستاش عیراق له‌سه‌ر جۆره كۆنه‌كه‌ی كۆرۆنایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا چه‌ندین هۆكار هه‌ن كه یارمه‌تیده‌رن بۆ هاتنی شه‌پۆلی چواره‌م و له‌وانه وه‌رنه‌گرتنی ڤاكسین و پابه‌ندنه‌بوون به‌رێكاره خۆپارێزییه‌كان.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون به‌رگری له‌شیان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌بێت و به‌ره‌به‌ره به‌رگری له‌شیان داده‌به‌زێت و به‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه‌ی به‌رگرییان داده‌به‌زێت تووشی په‌تاكه ده‌بن، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆریش هه‌ن كه هێشتا تووش نه‌بوون به‌ڵام به‌هۆی بوونی ڤایرۆسه‌كه‌و گۆڕانی پله‌ی گه‌رماوه ڤایرۆسه‌كه چالاك ده‌بێته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌پۆلێكی نوێ رووده‌دات.
د.عه‌بدولئه‌میر داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كات روو له‌ناوه‌نده‌كانی ڤاكسین بكه‌ن و ڤاكسینی دژه كۆرۆنا وه‌ربگرن و بۆئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر شه‌پۆلی چواره‌میش بڵاوبوه‌وه نیشانه‌كان له‌لایان سووك بێت و جه‌ختیشی كرده‌وه كه بڕێكی باش له‌ڤاكسین له‌ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كاندا دابینكراوه‌و به‌ئاسانی ده‌ستده‌كه‌وێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP