برێت مەکگۆرک رێکخەری کاروبارخۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە کۆشکی سپی لە وتارێکدا كه لە كۆنگرهی دیالۆگ له مەنامە پێشكهشیكرد، دووپاتیكردهوه كه، هێزهكانی وڵاتهكهی لە ناوچهی خۆرههڵاتی ناوهڕاست دەمێننەوە و بیریشیان لە پاشەکشەوە نەکردووەتەوە.
ئاشکراشیکرد، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان دۆخێکی تایبەت بووە و پەیوەندی بە کشانەوەی ئەمریکاوه نییە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، لهبهرئهوهی مانەوەی ئەمریکا لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی بە بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەردوو لاوە ھەیە.
سەبارەت بە عێراقش، مەکگۆرک روونیكردهوه، ئەمریکا پشتگیری لە سەروەری خاکی عێراق دەکات و بەردەوامیش دەبێت لە ڕاھێنان بە سوپای عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە.
جهختشیكردهوه كه، وڵاتەكەی ناچێتە شەڕەوە لەگەڵ گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران له عێراق و وتی، بەڵام ئێران دەزانێت ئێمە هەمیشە گەلەكەمان دەپارێزین و بە جەربەزەییەوە ڕەفتار دەنوێنین ئەگەر پێویستبێت.
ههروهك، نیگەرانی واشنتۆنشی سەبارە بە دۆسییەی ئەتۆمی ئێران دهربڕی و وتی، جگە لە ڕێگەی دیپلۆماسی ڕێگەی ترش کراوەیە لە بەردەمیان.
ئێرانشی به دوژمی ئەمریکا ناوبردو وتی، دەمانەوێت ئازادی بگەڕێننەوە بۆ ئێرانییەکان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP