موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌در هۆشداری ده‌دات كه هه‌ندێك لایه‌ن فشار ده‌خه‌نه سه‌ر كۆمسیۆن بۆ دواخستنی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و لایه‌نانه‌ن ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگۆڕن.
موقته‌دا سه‌در له‌په‌یامێكدا باسی له‌وه‌شكردوه، كاتێك باس له سه‌ربه‌خۆیی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سه‌ركه‌وتویی كاره‌كانی ده‌كرێت، رێگه‌ناده‌ن ده‌ستوه‌ردان له‌كاره‌كانیاندا بكرێت و دڵنیایی ده‌ده‌ن له سه‌لامه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سه‌ركۆنه‌ی هه‌مو ئه‌و فشارانه‌ش ده‌كه‌ن كه ده‌خرێته‌سه‌ر كۆمسیۆن له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربونیانه‌وه تا ئه‌مڕۆ.
ده‌شڵێت نابێت ده‌ستوه‌ربدرێته كاروباری ده‌سته‌ی دادوه‌ری كۆمسیۆن و دادگای عیراق بۆ دواخستنی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك لایه‌ن ئومێدیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه هه‌ڵچنیوه بۆ رێگریكردن له‌پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه و هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی كوتله‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP