وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ئاشكرایده‌كات، به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و روبارانه‌ی له‌ئێران وتوركیاوه سه‌رچاوه‌یان گرتوه، به‌شێكی زۆری روبه‌ڕوی كشتوكاڵی عیراق زیانی پێگه‌شتووه
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو رونیشیكردوه‌ته‌وه به‌گشتی ئاو له زۆرینه‌ی به‌نداوه‌كانی عیراق له‌ئاستی پێویستدا نیه، به‌ڵام به‌نداوی حه‌مرین زۆرترین كاریگه‌ری وشكه‌ساڵی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتوه ، پێشبینی كرد ئه‌مساڵ به‌هۆی بارانبارین و لافاو ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی سنودار ببوژێنه‌وه.
ئه‌وه‌شی حستوه‌ته‌ڕوو، كاریگه‌رییه‌كانی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو زیاتر له‌سه‌ر به‌نداوه‌كانی پارێزگای دیاله ده‌ركه‌وتون، بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش قسه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كردووه به‌مه‌به‌ستی راگرتنی گۆڕینی رێڕه‌وی روباره‌كان به‌و پێیه‌ی ده‌بێته كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و هه‌ڕه‌شه له‌وشكبونی روباری سیروان ده‌كات،
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP