له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری هه‌ولێر ی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره به ئاماده‌بوونی هه‌رێم كه‌مال ئاغا پێشوازی له وه‌رزشوانی به‌توانا ڕێدار هاشم پاڵه‌وانی كیشوه‌ری ئاسیا له وه‌رزشی به‌دی كلاسیك كرد.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره پیرۆزبایی له ڕێدار هاشم كرد له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نازناوه له‌و پاڵه‌وانیه‌تیه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه له به‌یروتی پایه‌ته‌ختی لوبنان به‌ڕێوه‌چوو ، هیواشی خواست په‌ره‌ی زیاتر به تواناكانی بدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مێدالیا و نازناوی زیاتر له پێناو سه‌ركه‌وتنی خۆی و ناو و ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان له پاڵه‌وانیه‌تیه جیهانییه‌كاندا، هاوكات پشتیوانی خۆی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ دووپاتكرده‌وه و ته‌ئكیدیكرده‌وه كه یه‌كێك له كه‌ناڵه هه‌ره گرنگ و كاریگه‌ره‌كانی ناساندنی گه‌لان به جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بریتیه له وه‌رزش و به‌شداریكردن. له پاڵه‌وانیه‌تیه جیهانییه‌كان ، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی وه‌ك سه‌ركه‌وتن و ناساندنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌جیهان وه‌سفكرد.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌رزشوانی به‌توانا ڕێدار هاشم پاڵه‌وانی كیشوه‌ری ئاسیا له وه‌رزشی به‌دی كلاسیك سوپاسی ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه و پشتیوانی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP