ده‌ستگیركردنی 4 تیرۆرست له‌ سنووری هه‌ولێر راگه‌یه‌ندرا

عێراق
10:16 - 2021-11-23


له‌ ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق به‌هاوكاری هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش 4 تیرۆرستیان له‌ سنووری شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆری عێراق بەهاوکاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی 4 ئەندامی داعشیان لەناوچەیەکی سەر بە هەولێر دەستگیرکردوە، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی تواناو جوڵەی ئەو تیرۆرستانه‌ بۆ تێکدانی ئاسایش و بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان کەمببێته‌وه‌.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش لەعێراق و سوریا، لەراگەیەنراوێکدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌،لە چه‌ند ئۆپراسیۆنێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی دژە تیرۆری عێراق بە پشتیوانیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئه‌و 4 تیرۆرسته‌یان له‌ سنووری هه‌ولێر ده‌ستگیركردوه‌.

باسی له‌وه‌شكردوه‌ كه‌، ئەو ئۆپراسیۆنانە توانای داعش بۆ هەماهەنگیی لە جموجوڵه‌كانیان و بێزارکردنی خەڵکی عێراق کەمدەکەنەوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، په‌لامارو جموجۆڵه‌كانی تیرۆرستان له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی عێراق زیاترو فراوان بوونه‌ و ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ئه‌و به‌هۆی په‌لامارانه‌ش رۆژ دوای رۆژ زیاد ده‌كه‌ن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP