تەق تەق - گەنجێک لە لایەن براکەیەوە بە دوو فیشەك کوژرا

کوردستان
19:15 - 2021-11-23

کەمێک لەمەوبەر لە ناحییەی تەق تەق گەنجێک لە لایەن براکەیەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

عەمید عەلی عەبدوڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە کەناڵی کەرکوکی راگەیاند: بەهۆی کێشەی خێزانیەوە کەمێک لەمەوبەر گەنجێک بەناوی کەیوان شێروان دانیشتوی ناحییەی تەق تەق لە لایەن براکەیەوە بە دوو فیشەک پێکراو بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.

وتیشی لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر هێزەکانیان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکەو پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کەیسەکە کردۆتەوە و تواندراوە بکوژ دەستگیر بکرێت.

راشیگەیاند لە ئیستادا تەرمی قوربانیەکە رەوانەی پزیشکی دادی کراوە لە قەزای کۆیە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP