ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به ئاماده‌بوونی جێگری پارێزگار، پێشوازیكرد له ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌ڵه‌بجه كه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان بۆ ده‌رماڵه‌كانیان ئه‌نجام دابوو.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ داواكانیان دووپاتكرده‌وه و ڕایگه‌یاند پشتیوانتانین و داواكاریه‌كانتان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه بۆ حكومه‌ت.
وتیشی: ئێمه سوپاستان ده‌كه‌ین چه‌ند ڕۆژێكه به‌هێمنانه و مه‌ده‌نیانه داوی مافه‌كانتان ده‌كه‌ن و هیواش ده‌خوازین به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر پاراستنی سیمای شارستانی خۆپیشاندانه‌كه‌تان و ئێمه ده‌خوازین ئێوه ڕێگه نه‌ده‌ن توند‌و تیژی بخرێته ناو خۆپیشاندانه مه‌ده‌نیه‌كه‌تانه‌وه.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كانتاندا داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئاستی باڵا وه‌ڵامی داخوازیه‌كانتان بده‌نه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP