سه‌رۆك كۆمار: با پێكه‌وه‌ ئارامی و پیرۆزییه‌كان بپارێزین

عێراق
17:17 - 2021-11-24

سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، توندوتیژی دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ئاسایشی گشتی مایه‌ی ئیدانه‌یه‌.

د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند، زۆر به‌داخم بۆ گرژییه‌كانی سلێمانی، خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی خوێندكاران بۆ داخوازییه‌كانیان مافێكی ده‌ستوورییه‌‌ و توندوتیژی دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ئاسایشی گشتی مایه‌ی ئیدانه‌یه‌.

راشیگه‌یاندوه‌، پاراستنی خۆپیشانده‌ران ئه‌ركی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌، با پێكه‌وه‌ ئارامی و مافی هاووڵاتی و موڵكی گشتی و پیرۆزییه‌كانی نیشتمان بپارێزین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP