عیراق بە فڕۆكەی ئێف شانزە پێگەكانی داعش بۆردومان دەكات

عێراق
08:45 - 2021-11-25

شەوی رابردو فرۆكە جەنگییەكانی عیراق چەند مۆڵگەیەكی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆردومانكردوەو چەندین كۆگای چەك و تەقەمەنی ئەو تاقمە تیرۆریستییە خاپوركراون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردوەتەوە، لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنەكانی كێوماڵكردنی مۆڵگەی تیرۆریستانی  داعش، فڕۆكە ئێف شانزەكانی عیراق چەند مۆڵگەیەكی داعشی لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین بۆردومان كردووە. 
باسی لەوەشكردوە، لەو هێرشە ئاسمانییەدا ژمارەیەك كۆگای تیرۆریستانی  داعش كراونەتە ئامانج و لەناوبراون، كە چەندین جۆری چەكی مەترسیداری تێدابوەو بەمەبەستی هێرشكردنەسەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئامادە كرابون.




بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP