وەزارەتی بەرگری عێراق دەرگای دامەزراندن دەكاتەوە

عێراق
16:28 - 2021-11-25

وەزارەتی بەرگری عێراق خولێكی نوێی سەربازی راگەیاند بۆ دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی، دەرچوانی هەرێمی كوردستانیش بەهەمان شێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن بەمەبەستی دامەزراندن لە سوپای عێراق.

وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویكردەوە، سەرجەم دەرچوانی بەشەكانی زانستی، ئەدەبی، بازرگانی و پیشەسازی ئاگادار دەكەنەوە كە خولێكی نوێی سەربازی دەكرێتەوە و لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.

ئەوەش هاتوە، پێشكەشكردنی داواكاری تا 29ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP