یەكێتی ئەوروپا رێدەدات ڤاكسینی فایزەر بۆ منداڵانی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵان بەكاربهێندرێت

تەندروستی
12:45 - 2021-11-26

یەكێتی ئەوروپا ڕێگەیدا ڤاكسینی فایزەری دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ منداڵانی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵان بەكاربهێندرێت.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ،  دوای مەترسی بڵاوبونەوەی شەپۆلێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نێو خوێندكاران لە ئەوروپا ، یەكێتی ئەوروپا رێگەی داوە مناڵانی 5 بۆ 11 ساڵان ڤاگسینی فایزەر وەربگرن .

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن ، ئاژانسی دەرمانی ئەوروپی یەكەم جارە ڕێ  بەبەكارهێنانی ڤاكسینێكی دیاریكراو دەدات بۆ منداڵانی ئەو تەمەنە. 

ئەوەش دەخەنەڕوو ، ڤاكسینەكە بە دو ژەم دەبێت و ماوەی نێوانیشیان پێویستە سێ هەفتە زیاتر بێت .

لەچەند هەفتەی رابردودا، شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا روی لەبەشێكی وڵاتانی ئەوروپا كردوە، و لەچەند وڵاتێكی ئەوروپیش، رێكارەكانی خۆپارێزیان توندكردوەتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP