ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوه‌وه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ بڕیارێكی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت و هاوپه‌یمانه‌كانیان كه به ئۆپیك پڵه‌س ناسراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر به‌جێگیری هێشتنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت كردوه‌ته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 75 دۆلار‌و 53 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، به‌وه‌ش نرخه‌كه‌ی 2 پۆینت 80 له‌سه‌د به‌رزبوه‌ته‌وه.
وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت و هاوپه‌یمانه‌كانیان ئۆپیك پڵه‌س له كۆبونه‌وه‌كانیاندا دووپاتیان كردوه‌ته‌وه ، سه‌ره‌ڕای بڵابونه‌وه‌ی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن و مه‌ترسی راگرتنی دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وان پابه‌ند ده‌بن به‌جێگیری هێشتنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP