سەرۆک بەرھەم پێشوازیکرد لە شاندێکی حزبی شیوعی عێراق

عێراق
13:34 - 2021-12-01


د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 1 ی کانوونی یەکەمی 2021 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە رائد فەھمی، سکرتێری حزبی شیوعی عێراق و شاندێکی یاوەری.

لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی یازدەیەمین و ستایشی رۆڵی مێژوویی حیزبی شیوعی عێراق کرد لەچوارچێوەی بزووتنەوەی نیشتمانی بۆ تێپەرندنی قۆناغی ستەمکاری و دامەزراندن و بونیادنانی پرۆسەی دیموکراسی و سیاسی.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دواین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سیاسی و ئاستەنگەکانی ئێستا کە رووبەڕووی وڵات دەبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە جەختکرایەوە لەگرنگی یەکخستنی یەکڕیزی نیشتمانی لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و وەڵامدانەوەی داوا رەواکانی خەڵک و چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان و کارکردن بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی ھاووڵاتییان.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە کە قۆناغەکە پێویستی بە سازان و یەکخستنی ھەوڵەکان ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکان، ھەروەھا ئاماژەیکرد بە گرنگی یەکخستنی دید و بۆچوونەکان بە ئاڕاستەی ھێنانەدی چاکسازییە بنەڕەتییەکان لەبوارە جیاجیاکان و چەسپاندنی بنەماکانی حوکمڕانی باش.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP