ئه‌مریكا یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به ئۆمیكرۆنی له شاری سانفرانسیسكۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا تۆماركرد، كه‌سه توشبووه‌كه گه‌شتیارێكه له 22ی تشرینی دووه‌م له‌باشووری ئه‌فریكا گه‌راوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه لێپرسراوانی ته‌ندروستی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندوه: توشبووه‌كه پێشتر بری ڤاكسینی مۆدێرنای وه‌رگرتووه، نیشانه‌كانی مامناوه‌ندین و كه‌ره‌نتینه كراوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ركه‌وته‌یان هه‌بووه له‌گه‌ڵی خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، له‌ئێستادا زیاتر له 15 وڵات ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه‌ی كۆرۆنای تێدابڵاوبوه‌ته‌وه‌و ته‌ندورستی جیهانیش هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ رێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه.
به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شێك له وڵاتان سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان راگرتووه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێدا تۆمار كراوه، ئیسرائیل-یش به‌ره‌سمی سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتان راگرتووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP