سه‌رۆك به‌رهه‌م پێشوازیکرد لە شاندێکی کاندیدانی سەربەخۆی سەرکەوتوو بۆ پەرلەمانی عێراق

عێراق
09:17 - 2021-12-02

سەرۆک بەرهەم: پەرلەمانی نوێ گرنگییەکی تایبەتی هەیە و کاری گەورەی لە بەردەمە، گرنگترینیان باشترکردنی بژێوی ژیان و ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵکە

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 2 ی کانوونی یەکەمی 2021 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێکی کاندیدانی سەربەخۆی سەرکەوتوو بۆ پەرلەمانی عێراق و سەبارەت بە بارودۆخی گشتی وڵات گفتوگۆکرا.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دواین پێشهاتەکانی وڵات و بەرکەوتە نیشتمانییەکانی داهاتوو، بۆیە دووپاتکرایەوە لە پێویستی پاراستنی سەقامگیری وڵات و ئاسایشی ھاووڵاتییان و ھێنانەکایەوەی پرۆسەی چاکسازی بنەڕەتی و کۆتایی ھێنان بە دۆسیە ھەڵپەسێردراوەکان، بەتایبەتی پەیوەست بە دۆخی بژێوی ژیان و خزمەتگوزارییە گشتییە پێویستەکانی ھاووڵاتییان.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە پەرلەمانی نوێ گرنگییەکی تایبەتی ھەیە و کاری گەورەی لە بەردەمە، چونکە بەرئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختە و وەڵامدەرەوەی رای گشتییە بۆ ھێنانەئاراوەی چاکسازی بنەڕەتی و باشترکردنی دۆخی گشتی وڵات، بۆیە ھەموو ئەمانە پێویستی بە هاوئاهەنگی و یەکخستنی یەکریزی نیشتمانی ھەیە بە ئاڕاستەی ھێنانەدی داوا رەواکان و پێکھینانی حکومەتێکی کارای کاریگەر کە لە ئاست چاوەروانی عێراقییەکان بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP