ته‌ندروستیی عێراق گیان له‌ده‌ستدانی 12 كه‌سی دیكه‌ی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

تەندروستی
14:08 - 2021-12-05


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا كه‌ ئه‌مڕ‌ۆ 5-12-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا 457 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 12 كه‌سش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ هه‌ر دوانزه‌یان له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانن.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو كه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 2 ملیۆن و 84 هه‌زارو 346 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 2 ملیۆن و 50 هه‌زارو 33 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 98.4%، هه‌روه‌ها 23 هه‌زارو 885 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP