رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی 12ی 2021 رایگه‌یاند:پێویسته كردنی وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا به‌ناچاری ببێته دوا چاره‌سه‌ر بۆ په‌تاكه.
ئه‌و لێدوانه‌ی ته‌ندروستی جیهانیی دوای چه‌ند رۆژێك له‌و بانگه‌وازه دێت كه ئۆرسولا ڤۆن دیر لاین سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا داوای له‌وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كردبوو تاوتوێی پرسی سه‌پاندنی وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژ به‌كۆرۆنا بكه‌ن و وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه بكرێته ناچاری.
هاوكات ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهان كه له‌نێویاندا چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپای تێدایه له‌هه‌وڵی سه‌پاندنی چه‌ندین رێوشوێنی نوێن به‌مه‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جۆره گۆڕاوه‌كه‌ی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن" كه‌بۆته مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێ، چونكه پێشبینی ده‌كرێت ڤایرۆسه‌كه توانای هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاوببێته‌وه.
وڵاتی نه‌مساش بووه یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپا كه وه‌رگرتنی ڤاكسینی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هاووڵاتیاندا كرده ناچاری و له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوه‌وه بڕیاره‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP