وه‌زیری نه‌وتی عیراق: بۆ هاورده‌كردنی كاره‌با پشت به‌ وڵاتانی كه‌نداو و سعودیه‌ ده‌به‌ستین

ئابوری
07:57 - 2021-12-13

به‌هۆی زۆربوونی قه‌رزی كاره‌باوه‌،  عیراق خواستنی هه‌یه‌ له‌بری ئێران پشت به‌ سعودیه‌ ببه‌ستێتت.

ئیحسان ئیسماعیل، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ لیدوانیكدا رایگه‌یاند، عێراق له‌ ئێستادا چوار ملیار دۆلار پاره‌ی كڕینی كاره‌بای ئێران قه‌رزاره‌ و ئه‌مه‌ش واده‌كات عیراق روبه‌ڕوی قه‌یرانێكی سه‌ختی وزه‌ ببێته‌وه‌.

وه‌زیری نه‌وتی عێراق وتیشی، له‌گه‌ڵ سعودیه‌ و وڵاتانی كه‌نداوه‌ له‌گفتوگۆدان بۆ كڕینی كاره‌باو هاوئاهه‌نگی باشیش كراوه‌ و خواستیكی جدیی هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن وڵاتانی كه‌نداوه‌وه‌ بۆ یارمه‌تیدانی عیراق.

له‌ باره‌ی پێویستی عیراق بۆ وزه‌ی كاره‌با، وه‌زیری نه‌وتی عێراق روونیكرده‌وه‌،  له‌ ئێستادا 15 هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنین و نزیكه‌ی 30 هه‌زار مێگاواتمان پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو ساڵێك پێداویستیه‌ به‌رزه‌كانی هاوینی دابین بكه‌ین.

هه‌رچه‌نده‌ عیراق به‌دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له‌ رێكخراوی ئۆپیك داده‌نرێت به‌ڵام تائێستا بۆ پركردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی له‌ كاره‌با پشت به‌ ئیران ده‌به‌ستێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP