شه‌وى رابردوو ناوچەی سەوزی بەغدا لەڕێگەی دوو موشەکی جۆری کاتیۆشاوە کرايه ئامانج، یەکێک لە موشەکەکان له‌رێى سيسته‌مى به‌رگرى سى رامه‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ى تر زيانى به دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنی گه‌ياندووه.
شانه‌ى راگه‌ياندنى ئه‌منى ئه‌مڕۆ 19ی کانونی یەکەمی 2021 رايگه‌ياند: کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچه‌ى سه‌وز بۆردومانکراوە به دوو موشه‌كى كاتيۆشا، موشەکی یەکەم لەڕێگەی سیستەمی بەرگریی سی رامەوە لە ئاسماندا تەقێنراوەتەوە و موشەکی دووەمیش لە نزیک گۆڕەپانی ئاهەنگەکان کەوتووەتەوە و بەر دوو ئۆتۆمبێل کەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
شانه‌ى راگه‌ياندنى ئه‌منى: هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ دیاریکردنی شوێنی هەڵدانی موشه‌كه‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP