بهپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستیی فەڕەنسا، تهنها ڕۆژی سێشەممە 28-12-2021 لە وڵاتەكهدا(180) هەزار كەس تووشی پەتای ئۆمیكرۆن بوون و ئەمەش به ڕێژەیەكی پێوانەیی ئهژماردهكرێت لەو وڵاتەدا.
وەزارەتی تەندروستیی فهرهنسا، ئاماژەی بۆئەوەشكردووە، پێشبینیدەكەن ژمارەی تووشبوان بە ئۆمیكرۆن لە وڵاتەكه لە یەك ڕۆژدا بگاتە 250 هەزار كەس.
ئهمه لهكاتێكدا، ناوەندی كۆنتڕۆڵ و ڕێگریكردن لە نەخۆشییە گواستراوەكان لە ئەمریكا بڵاویكردۆتەوە كە ڕۆژی دووشەممە 440 هەزار كەس لە ئەمریكا گیرۆدەی پەتای ئۆمیكرۆن بوون.
لەلایەكی ترەوە وەزارەتی تەندروستی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، ڕۆژی سێشەممە لەو وڵاتە 78 هەزار كەس تووشی پەتای ئۆمیكرۆن بوون و ئەمەش زەنگێكی مەترسیدارە بۆ ئەو وڵاتە.
هاوكات ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەداتە وڵاتانی جیهان كە ڕێوشوێنی تەندروستی بگرنەبەر لەبەر ئەوەی كە پەتای ئۆمیكرۆن بەشێوەیەكی زۆر خێرا لەحاڵی تەشەنەكردن دایە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP