بۆرسەی عیراق: مانگی رابردوو بە بەهای زیاتر لە 78 ملیار دینار كڕین و فرۆشتن كراوە

ئابوری
08:26 - 2022-01-02

بۆرسەی عێراق ڕایگەیاند مانگی ڕابردوو بە بەهای زیاتر لە 78 ملیار دینار، كڕین و فرۆشتن بە 71 ملیار پشكەوە كراوە .

بۆرسەی عێراق ئاماری كڕین و فرۆشتنەكانی مانگی ڕابردووی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند لە كانوونی یەكەمی ڕابردوودا كڕین و فرۆشتن بە پشكی 61 كۆمپانیاوە كراوەو 23 كۆمپانیاش بە هۆی جیاوازی نرخی خواست و خستنەڕوو هیچ كڕین و فرۆشتنێك بە پشكەكانیانەوە نەكراوە.

ئەوەشی خستەڕوو كە بە بەهای 78 ملیار و 155 ملیۆن دینار، كڕین و فرۆشتن بە 71 ملیار و 287 ملیۆن و 271 هەزار پشكەوە كراوەو كۆی گشتی مامەڵەكانیش گەیشتووەتە 12 هەزارو 446 گرێبەست.

بۆرسەی عێراق ڕاشیگەیاند لە مانگی ڕابردوودا وەبەرهێنەرانی دەرەوەی عێراق زیاتر لە پێنج ملیار پشكیان بە بڕی پێنج ملیار دینار كڕیوەو سێ ملیار و 34 ملیۆن پشكیشیان بە بڕی پێنج ملیارو 299 ملیۆن دینار فرۆشتووە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP