ئەمریكا هێزی پشتیوانی لە عیراقەوە بەرەو سوریا دەبات

جیهان
17:44 - 2022-01-08

سوپای ئەمریكا، هێزی پشتیوانی لە عێراقەوە رەوانەی بنكە سەربازییەكانی لە كێڵگە نەوتییەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا دەكات كە ئێستا لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)دایە.
ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی لەزاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە، "سوپای ئەمریكا، لە بەرامبەر هێرشی گروپە چەكدارە بیانییەكانی پشتیوانیكراو لەلایەن ئێرانەوە، هێزی پشتیوانیی لە عێراقەوە بەرەو كێڵگە نەوتییەكانی حەسەكە و دێرەزور لە سوریا گواستەوە".
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو هێزانە دوێنێ هەینی لە رێگەی دەروازەی سنوریی وەلیدوە گواستراونەتەوە بۆ بنكەی سەربازیی شەداددی لە حەسەكە و لەوێشەوە ئەمڕۆ گواستراونەتەوە بۆ كێڵگەی نەوتی عومەر.
ئەو كاروانە سەربازییەی ئەمریكا كە لانیكەم پێكهاتوە لە 30 بارهەڵگر، ئۆتۆمبێلی جۆری هەمەر، قاسەی داخراو، تانك و ئۆتۆمبێلی كاركردن لەخۆدەگرێت و لە ئاسمانەوە لەلایەن دو هێلیكۆپتەر و لەزەویشەوە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) یاوەری كراون.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP