سه‌رۆكی دژه‌تیرۆری عێراق (عەبدولوەهاب ساعیدی) سه‌ردانی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆرله‌ سلێمانی ده‌كات

کوردستان
17:24 - 2022-01-09

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9-1-2022 عه‌بدولوه‌هاب ساعیدی سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق، به‌یاوه‌ری جه‌نه‌ڕاڵ (جۆن برێنن) فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عیراق و سوریا و فه‌ریق(گۆهدار محه‌مه‌د سه‌عید) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری و ئاسایش له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، له‌لایه‌ن جه‌لال شێخ ناجی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و لیوا ڕوكن عومه‌ر ساڵح سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه‌كانی حه‌فتا و وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌تیرۆری سلێمانی و سه‌رخێڵ كه‌مال به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئاسایشی سلێمانی كۆبونه‌وه‌.

‎مه‌به‌ست له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ده‌زگای دژه‌تیرۆر بوو له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و هه‌واڵگری و مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی و له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP