بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
له‌بروسكه‌یه‌كدا پیرۆزبایی له محه‌مه‌د حه‌لبووسی ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی
وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق.
ده‌قی بروسكه‌كه...
به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبووسی،
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
به‌بۆنه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان
به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و به‌ده‌ستھێنانی متمانه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران،
گه‌رمترین پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م. ھیوادارم له‌م ئه‌ركه نیشتمانیی و چاره‌نووسسازه‌دا
بۆ قۆناغی ئه‌مڕۆی عێراق سه‌ركه‌وتووبن و له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه و خه‌مخۆرانی عێراقی
فیدڕاڵ، په‌یوه‌ندی باشتر له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن بنیادبنرێت،
له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری گه‌ل و وڵات و زاڵبوون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كان و ریشه‌كێشكردنی
گه‌نده‌ڵی. كه ئه‌مه ئامانجێكی باڵایه و ئه‌بێت ھه‌موومان پێكه‌وه ھاوكاربین و
له پێناویدا خه‌بات بكه‌ین.
ھه‌ر شاد سه‌ربه‌رز و
سه‌ركه‌وتووبن.
دڵسۆزتان
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP