لە یاریگای لاسیرامیکا و لە یارییەکی پڕ گۆڵ و لێوان لێو لە ڕکابەریدا ، فیاڕیاڵ میوانداری ئەتلەتیکۆ مەدریدی کرد .
ئەتلەتیکۆ مەدرید ھیچ چاوەڕوانی نەکرد و دوای تەنھا ١٠ دەقیقە ئەنخێل کۆریا لە ناوەڕاستی یاریگاوە زۆر بە ژیرانە سودی لە ھاتنە پێشەوەی گۆڵپارێز وەرگرت و بەم جۆرە و بەو شێوە نایابە گۆڵی یەکەمی یانەکەی پایتەختی تۆمارکرد .
لەدەقیقەی ١٥ ستونی یاریگا رێگربوو لەوەی خاوەن یاریگا ئەنجامەکە ھاوسەنگ بکاتەوە
دەقیقەی ٢٩ ئەو ساتەیە کە فیاڕیاڵ گۆڵی یەکسانبوونەوەی یارییەکە تۆماردەکەن لە رێگای ( پاو تۆرێس) ەوە
ئەلبێرتۆ مۆرینۆ لە دەقیقەی ٥٨ نێو ھێڵی بەرگری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە پێدانێکی جوانی پێگەیشت ئەویش ژیرانە گۆڵی دووەمی فیاڕیاڵی راگەیاند .
دەقیقەی ٦٧ ھێرشێکی دارێژراوی لای باڵی چەپی یاریگا و لە لایەن گاراسکۆوە دروست بووە ، شڵەژاوییەک لە ناوچەی سزا دروست بوو گۆندۆگبیاش بە شوتێکی بەھێز و دوور لە ناوچەی سزا تۆڕی گۆڵی یانەی فیاڕیاڵی ھەژاند و یارییەکەش بەیەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ ھەر لایەک یەکلای بوەوە .
بەو یەکسانبوونەش ئەتلەتیکۆ کۆی خاڵەکانی بوون بە ٣٣ خاڵ و لە پلەی چوارەمی ریزبەندی مایەوە ، ژێر دەریاییە زەردەکانیش بە ٢٩ خاڵ پلەی حەوتەمی ریزبەندیان داگیرکردوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP