ئه‌مریكا:په‌له‌ بكرێت له‌ پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق

عێراق
12:38 - 2022-01-10


ئه‌مریكا داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات به‌ زووترین كات حكومه‌تی نوێ پێكبھێنێت، كه‌ داواكارییه‌كانی گه‌ل به‌دیبھێنێت.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراق رایگه‌یاند، پێشوازی له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كه‌ن، كه‌ به‌شێكه‌ له‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی و سه‌روه‌ری خاكی عیراق.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا سه‌رباری پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگره‌كانی راشیگه‌یاند؛ عیراق رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له‌ سه‌قامگیری و ئاسایشی ھه‌رێمی، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌له‌ بكات له‌ پێكھێنانی حكومه‌تی نوێ كه‌ ئیراده‌ی گه‌ل و داواكارییه‌كانیان به‌دیبھێنێت و كار بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاڵنگارییه‌كان و مافی مرۆڤ و ئاسایش و ئابوری عیراق.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP