تاریق حه‌رب شاره‌زا له بواری ده‌ستوور و یاسا رایگه‌یاند: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، واده‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاریده‌كات، له‌یاساو ده‌ستوورشدا كاتێكی دیاریكراو بۆ ئه‌وه ده‌ستنیشان نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش رێكار‌و سیاقی خۆی هه‌یه‌و ده‌بێت له‌پرسی پاڵاوتن و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماردا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
حه‌رب روونیشیكرده‌وه، دۆخی سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ دۆخی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا جیاوازییان هه‌یه‌و ئه‌و پێشتر له‌میانی خۆپاڵاوتنی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان زانیارییه‌كانی خۆی پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داواكاری بۆ خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌بێت فه‌رمانگه‌ی تۆماری تاوان، ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادگه‌ری، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاگادار بكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌و لایه‌نانه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی ده‌رده‌بڕن پێشكه‌شكاری داواكار به‌پاڵێوراو داده‌نرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هاووڵاتی ئاسایش ده‌توانرێت خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بپاڵێوێت و سه‌رجه‌م ئه‌و رێكار‌و سیاقانه كه پێشتر باسكران بگرێته‌به‌ر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP