له بروسكه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی كردوه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران، سه‌ره‌ڕای پیرۆزباییكردن به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بانگهێشتشی كردوه، سه‌ردانی تاران بكات.
محه‌مه‌د باقر قالیباف له بروسكه‌ی پیرۆزباییكه‌یدا بۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، ده‌ڵێت، (دڵنیام كه په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات، به‌ره‌و پێشچونی به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن له بواره جیاجیاكاندا.)
باسی له‌وه‌شكردوه، (هه‌ماهه‌نگیی په‌رله‌مان وه‌ك به‌شێكی گرنگی په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌كانی نێوان تاران و به‌غدایه و ده‌بێته هۆی زیاتر پته‌وكردن و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات له ئاستی جیاجیادا)
هه‌روه‌ك، بانگهێشتی هاوتا عێراقییه‌كه‌شی كردوه بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی تاران بكات و هیواشی خواستوه به‌زوترین كات سه‌ردانه‌كه ئه‌نجامبدرێت و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی خێر و سه‌رفرازی بۆ خه‌ڵك و حكومه‌تی عێراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP