د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، مه‌رسومی خانه‌نشین بونی بۆ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ركرد و به‌پێی مه‌رسومه‌كه‌ش، له رۆژی 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2021ه‌وه موچه‌ی خانه‌نشینیان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت .
به‌گوێره‌ی مه‌رسومه‌كه، پاڵپشت به ئه‌حكامه‌كانی به‌ندی حه‌وته‌م له‌مادده‌ی 73ی ده‌ستور، ماوه‌ی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2021 كۆتایی هاتوه.
بڕیاردراوه به ره‌وانه‌كردنی لیستی ناوی په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌م بۆ ده‌سته‌ی خانه‌نشینی كه به محه‌مه‌د رێكان حه‌لبوسی ده‌ستپێده‌كات و به یونس قاسم شه‌غاتی كۆتایی دێت، له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی‌ش پێویسته ئه‌م مه‌رسومه جێبه‌جێبكات كه ژماره‌ی په‌رله‌مانتاره خانه‌نشینكراوه‌كان 324 كه‌سن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP