حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا، ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له عێراق درێژبكاته‌وه.
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاندووه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ماوه‌ی ئه‌ركی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق، له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بۆ ٩ مانگی تر، تا ٣١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ درێژده‌كاته‌وه، كه ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له عێراق ٥٠٠ سه‌ربازه‌و، ئه‌ركه‌كانیان تایبه‌ته به‌مه‌شق و ڕاهێنان و پێدانی ڕاوێژی سه‌ربازیی به سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
ڕاشیگه‌یاندووه، سه‌بینێ هه‌ینی ئه‌و بڕیاره له ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا په‌سه‌ند ده‌كرێت و، به ڕه‌سمی بڕیاری مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP