بەغداد.. بارەگاكانی تەقدوم و عەزمی سوننەكان دەكرێتە ئامانج

عێراق
12:50 - 2022-01-14


بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارەگای هاوپەیمانێتییەكانی (تەقەدوم) و (عەزم) لە ناوەراستی بەغدا هێرشیان كرایە سەر، بێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانیان بە دواوە بێت.
دوای هێرشەكانیش هێزە ئەمنییەكان گەمارۆی شوێنی هێرشەكانیان داوە و دەروازە و ڕێگاوبانەكانیان داخستووە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە .
دوای هێرشەكە هاوپەیمانی تەقەدووم بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئیدانەی هێرشەكەی كردووەو ڕایگەیاندوە، هێرشەكە بە نارنجۆكی دەستی ئەنجام دراوە و تەنها زیانی مادی بەدواوە بووە .
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كردەوەیە هاوكاتە لەگەڵ ئەو دەستكەوتە گەورانەی كە حزبەكەیان بەدەستی هێناوە لەگەڵ هاوبەشە سیاسییەكانیان لە پێناو عێراقێكی پێشكەوتوودا .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP