بەرەبەیانی ئەمڕۆ به فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بنكەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین كرایهوه ئامانج.
لهو بارهیهوه، هشانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بۆئهوهكردوه، سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە دەوروبەری بنكەی (بەلەد) نزیك بوونەتەوە و لە لایەن هێزەكانی بنكەكەوە تەقەیان لێكراوە.
ڕوونیشیكردەوە، دوای تەقەكردنەكە، فڕۆكەكان "هەڵهاتوون".
پێشتر چەند سەرچاوەیەك بڵاویانكردبووەوە كە ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە كاتژمێر 6:10 خوولەكی ئەم بەیانییە هێرشیان كردووەتە سەر بنكەی ئاسمانیی بەلەد و ئاگر لە نێو بنكەكەش كەوتووەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP