ئەمڕۆ شه‌ممه نرخی نەوت لە ئاستێكی بەرزدا تۆماركراو هەر بەرمیلێك لە سەروو 86 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
به‌پێی سایتی oilprice تایبه‌ت به نرخی نه‌وت، ئەمڕۆ 15-1-2022 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا گه‌یشتووه‌ته 86 دۆلار و 6 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكیش 84 دۆلار و 28 سەنتە.
به‌پێی بۆرسه‌ی جیهانیی، لە دوێنێوە نرخی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو له بەرزبوونه‌وه‌دایه، له‌كاتێكدا رێكخراوی ئۆپیك بڕیاری داوه بۆ مانگی شوباتی داهاتوو ئاستی به‌رهه‌مهێنان به‌بڕی 400. هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه زیاد بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP