كەركوك.. ژمارەیەكی زۆری كارمەندانی تەندروستی توشی كۆڕۆنا بوونە

تەندروستی
16:38 - 2022-01-17

بەهۆی توشبونی ژمارەیەكی زۆر لەكارمەندانی تەندروستی بەكۆڕۆنا، مەترسی گەورە لەسەر نەخۆشخانەكانی كەركوك دروستبووە.

سەرچاوەیەك لەتەندروستی كەركوك بەكەناڵی كەركوكی راگەیاند: توشبووانی كۆڕۆنا لەكەركوك روو لەهەڵكشانەو ژمارەیەكی زۆریشیان كارمەندو پزیشكی تەندروستی شارەكەن كە بەهۆی بەركەوتنیان لەگەڵ نەخۆشەكاندا توشی ڤایرۆسەكە بوونە.
وتیشی، نزیكەی 30%ی كارمەندانی تەندروستی كەركوك توشی كۆڕۆنا بونە و بەهۆیەوە مۆڵەتیان پێدراوە بچنەوە ماڵ ئەوەش كاریگەری زۆری لەسەر نەخۆشخانەكان دروستكردووەو دۆخەكە گەیشتوەتە ئاستی مەترسی و ئەگەر بەردەوامیش بێت نەخۆشخانەكان دووچاری قەیرانێكی گەورە دەبنەوەو توانای پێشوازیان لەنەخۆش نابێت.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، سەرۆكایەتی تەندروستی كەركوك لەمەترسییەكان ئاگاداركراوەتەوە دەوام بۆ 50% كەم بكاتەوە تاوەكو كارمەندانی فەرمانگەكە پارێزراوبن بۆ بڕیاردانیش چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی عێراق دەكەن
هەر ئەمڕۆ ئیدارەی كەركوك بەهۆی بەرزبونەوەی ژمارەی توشبووانی كۆڕۆنا لەشارەكە بڕیاریدا دەوامی فەرمانگەكان بۆ 50% كەمبكاتەوە بەڵام ئەو بڕیارە تەندروستی ناگرێتەوە بەو پێیەی دەسەڵاتی كەمكردنەوەی ئەو فەرمانگەیە لای وەزارەتی تەندروستییە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP