بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ، پێشبینیده‌كات له دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەفر لە سەنتەری شارەكان ببارێت.
له شاری كه‌ركوكش، ئاسمان له ئێواره‌دا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی نمه باران، له‌گه‌ڵ به‌فر بارین به تێكه‌ڵی.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هه‌رێم، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە هۆی هاتنی کاریگەری شەپۆلێکی بەفر بارین لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری ، لە سەنتەری پارێزگاکان بەفر بارین دەبێت.
ڕوونیشیكردوەته‌وە، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفربارین زیاتر دەبێت و ئاستی بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت، لە هەندێك ناوچەش ئەگەری بەفر بارین بەتێکەڵی لەگەڵ نمە باران دەبێت.
ڕوونشیكردوەته‌وە، سبەینێ لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت و هەندێك کات لەگەڵ بەفردا خێرایی با زیاد دەکات بۆ سەرووی 20 كیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و سبەینێ خێرایی با لە کاتەکانی بەیانیدا بۆ سەرووی 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP