پۆليسى كۆيه رايده‌گه‌يه‌نێت: ھەشت تۆمەتبار لەسەر دزینی ئۆتۆمبیل و مارکێت و ماڵان ده‌ستگيركراون..
موقه‌ده‌م - ئیبراهیم مەناف، لێپرسراوی نەهێشتنی تاوان له پۆليسى كۆيه رايگه‌ياند: لەماوەی دوو ھەفتەی رابردوو ھەشت تۆمەتبار لە سەر دزینی ئۆتۆمبیل و مارکێت و ماڵان ده‌ستگيركراون و دەستيشگيراوه بەسەر ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تۆيۆتا هايلۆكس (مەرزیە) و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپڵ ڤیکترا.
لێپرسراوی نەهێشتنی تاوان له پۆليسى كۆيه: دوو له‌و كه‌سانه لەسەر دزینی دوو مارکێت لە حاجیاوا داواکراوبوون، هه‌روه‌ها چوار تۆمەتباری تريشيان لەسەر دزینی تەختەوداری خانوبه‌ره و دوو تۆمەتباره‌كه‌ى تريش لەسەر دزینی پارە لەماڵان داوايان له‌سه‌ربووه.
رونيشيكرده‌وه: هه‌ر هه‌شت تۆمه‌تبار بەپێی یاسای تایبەت بەتاوانەکانیان راگیراون و لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵيان به‌رده‌وامه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP