گرتوخانەی غوێران .. بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانەوە زیاتر لە 100 كەس كوژراون

کوردستان
08:44 - 2022-01-23


بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی گرتوخانەی " غوێران" لە حەسەكە زیاتر لە 100 كەس كوژراون. 
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ یەكشەممە ئاشكرایكردووە، لەماوەی سێ رۆژی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان چەكدارانی داعش و هێزەكانی سوریای دیموكرات، 102 كەس كوژراون بەجۆرێك 61 كەسیان چەكدارای داعشن و 34 كەسیشیان لەهێزەكانی سوریای دیموكراتن و هاوكات لەنێو كوژراوەكاندا 7 هاوڵاتی مەدەنیش بوونی هەیە .
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ جەختی لەوەشكردوەتەوە، ژمارەی كوژراو و بریندارەكان لەو ژمارەیە زیاترن چونكە تائێستا گرژی و ئاڵۆزییەكان لەنزیك گرتوخانەكە بەردەوامن. 
هاوكات بەهۆی بەردەوامی شەڕ لە نێوان چەكدارانی داعش و هێزەكانی سوریای دیموكرات، زیاتر لە هەزار هاوڵاتی كە ماڵیان نزیكی گرتوخانەكە بووە، ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارەبوون.
بەپێی زانیارییەكان ژمارەی ئەو چەكدارانەی داعش كە لەو گرتوخانەیەدا بوونە نزیكەی 5 هەزار چەكداربوونە و بەشێكیشیان بەهۆی هێرشەكەوە هەلهاتوون و تا ئێستا دەستگیرنەكراون. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP