پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت کە لە سبەینێ دووشەممەوە دەوامی دام و دەزگاکانی حکومەت ئاسایی دەبێتەوە.
د، هەڤاڵ ئەبوبەکر پاریزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، رایگەیاندووە: دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا: بەردەوام دەبن، لە سبەینێ دووشەممە ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ وە، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ دەوام ئاسایی دەبێتەوە.
ئاماژەی بۆئەوەشكردوه، دەسەڵاتی تەواو دراوە بە سەرۆکی هەموو یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، لە هەر دۆخێکی لەناکاوو نائاسایی و نەخوازراودا؛ بڕیاری پێویست تایبەت بە سنوری کارگێڕیی ئیدارەکانیان بدەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه دوێنێ 22-1-2022، بڵاوكرایه‌وه، رایگه‌یاندبو، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران له دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رمی پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی ( وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و وگه‌یاندن / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ، بڕیاردرا له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی ( حكومی - ناحكومی ) پشوو ده‌بێت تا رۆژی یه‌كشه‌ممه 30ی 1ی 2022 واتا رۆژی یه‌كشه‌ممه پشوو ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP