تەقدیرێکی زۆرم ھەیە بۆ دواھەمین نەبەردی و گیانفیدایی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، کە توانییان تیرۆریستە داعشە ھەڵاتووەکانی گرتووخانەی غوێران دەستگیر بکەنەوە. تیرۆریستانی داعش دەیانویست لە ڕێگەی دروستکردنی ڕووداوێکی ئاڵۆزەوە، ئارامیی ناوچەکە بشێوێنن و ڕیزەکانی خۆیان پتەو بکەنەوە.
ھاوخەمیی خۆمان بۆ کەسوکاری شەھیدانی ئۆپەراسیۆنەکە دەردەبڕین و ھیوای زوو چاکبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین. ئەم ڕووداوە پێمان دەڵێتەوە کە؛ داعش ھێشتا مەترسییەکی زیندووە و دەبێت لە ھەرێمی کوردستان و عێراقیش لێیان غافڵگیر نەبین و لە ئامادەباشیدا بین. ئەرکی ھەمووشمانە، بەرەنگاریان ببینەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP