قوباد تاڵە‌بانی: تائێستاش پیلانگێڕان و تیرۆریستان هەڕەشەن بۆسەر ھاوڵاتیانمان

کوردستان
17:54 - 2022-01-31



قوباد تاڵە‌بانی سە‌رپە‌رشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال، له‌ ساڵیادی په‌لاماره‌كه‌ی تیرۆرستان بۆسه‌ر مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و لقی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ په‌یامێكدا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌، دە‌بێت بە‌ئاگاتر بین و باشتر لێكدانە‌وە‌ بكە‌ین بۆ پێشھاتە‌كان تاوە‌كو زیانمە‌ند نە‌بین و بە‌رژە‌وە‌ندییە‌ باڵاكان بپارێزین نە‌ك رووبە‌رووی مە‌ترسییان بكە‌ینە‌وە‌ لە‌پێناو بە‌رژە‌وە‌ندی تاكە‌كە‌سی.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

یە‌كی شوبات، مێژوویە‌كیتری تری زامداری گە‌لە‌كە‌مانە‌ كە‌ بە‌كردە‌وە‌یە‌كی قێزە‌وون، بە‌دە‌ستی دە‌سیسە‌كراو و تیرۆریستان ئە‌نجامدرا و بە‌داخە‌وە‌ بووە‌ ھۆی شە‌ھیدبوون و بریندار بوونی ژمارە‌یەك لە‌ ھە‌ڵگرانی پە‌یامی ئاشتی وجە‌ژنە‌ پیرۆزە‌.

راستە‌ ھە‌رگیز ئە‌و زامە‌مان ساڕێژ نابێت، بە‌ڵام ئیرادە‌ی بە‌رەنگاربوونە‌وە‌مان لە‌پێناو پاراستنی دە‌ستكە‌وتە‌كانمان و بە‌دستھێنانی مافە‌كانمانی گە‌ورە‌تر كرد.

ئێمە‌ی كورد، ھە‌میشە‌ بۆ وە‌رگرتنی مافە‌كانمان قوربانیمان داوە‌، دە‌ردە‌سە‌ری و دە‌ربە‌دە‌ریمان دیوە‌، ئە‌م نە‌ھامە‌تی و مە‌ترسییە‌ش کۆتاییان نەهاتووە تائێستاش پیلانگێڕان و تیرۆریستان هەڕەشەن بۆسەر ھاوڵاتیانمان. بۆیە‌ دە‌بێت ھە‌موومان بە‌ئاگاتر بین و باشتر لێكدانە‌وە‌ بكە‌ین بۆ رووداو و پێشھاتە‌كان تاوە‌كو زیانمە‌ند نە‌بین و بە‌رژە‌وە‌ندییە‌ باڵاكان بپارێزین نە‌ك رووبە‌رووی مە‌ترسییان بكە‌ینە‌وە‌ لە‌پێناو بە‌رژە‌وە‌ندی تاكە‌كە‌سی.

ھە‌زاران دروود بۆ گیانی پاكی شە‌ھیدانی گە‌لە‌كە‌مان

قوباد تاڵە‌بانی
سە‌رپە‌رشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP