ڕێبوار تەها ڕیمۆنتادای کرد

ئه‌زهه‌ر سه‌مه‌د
20:56 - 2025-01-19

ڕێبوار تەها ڕیمۆنتادای کرد

لەکاتێکدانەیارەکانی بەسەنگەرگرتن لێ ی و گرتنە ڕێی دادگاکان و درووستکردنی کێشەی ڕۆژانە هەوڵی پەکخستنی ئیدارەکەی دەدەن .

لەکاتێکدا نەیارەکانی بەجووڵە سیاسی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی توڕە وبێزارن و هەوڵی ساردکردنەوەی دەدەن .

ڕێبوار تەهای پارێزگاری کەرکوک گوێیان پێ نادات ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش دەستکەوتی دیکە بۆکەرکوکیەکان بەدەست دەهێنێت ،لەدواین هەوڵی ئەم پارێزگارە سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر داوایەکی ڕێبوار تەها دەربڕی وبەیەک ئیمزا دەسەڵاتی پێنج وەزارەتی دایە دەستی پارێزگاری کەرکوک ، ئەم کارە گرنگی خۆی هەیە بەتایبەتی کەئیتر ئەو دام و دەزگا وبەرێوبەرایەتیانەی لەکەرکوکن وسەر بەو پێنج وەزارەتەن پێوویست ناکات بۆ کاری ڕۆژانە و ستراتیژی بگەڕێنەوە بۆبەغداد و ئیتر فەرمان لەڕێبوار تەها وەردەگرن .

کەرکوکیەکان بەم هەواڵە دڵخۆشن وسەرسامن بەپارێزگارە شەرعیەکەی خۆیان و دەڵێن ڕێبوارەکەی ئێمە ڕیمۆنتادای بەسەر نەیارانی کەرکوک کرد بەهەموانی ڕاگەیاند ئێوە هەرچەند ڕق ئەستوورتربن و بەردەوامبن لەدژایەتی کردنی کەرکوکیەکان ئێمە سوورتردەبین لەخزمەتکردنی پێکهاتەکانی کەرکوک .

ئەزهەر سەمەد /کەرکوک

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP