برایم ئه‌حمه‌د و به‌ره‌و رووناكی
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
برایم ئه‌حمه‌د، نووسه‌ر ، رۆژنامه‌وان ، رۆماننووس ، شاعیر‌و سیاسی بووه ،بیركه‌ره‌وه‌یه‌كی باش و خه‌مخۆرێكی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی بووه ، ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی كه‌سه‌رنج و ره‌خنه‌ی له سه‌ر نه‌بێت له بواری نوسین و سیاسه‌تا ، شیعری به‌ره‌و رووناكى یه‌كێكه له‌و ده‌قانه‌ی كه ده‌كرێت هه‌ڵوه‌سته‌ی زیاتری له سه‌ر بكرێت ، ئه‌م شیعره بۆ یه‌كه‌مجار له ژماره پێنجی گۆڤاری گه‌لاوێژدا له ساڵی 1946 بڵاو كراوه‌ته‌وه « بڕوانه برایم ئه‌حمه‌د كۆی به‌رهه‌مه شیعریه‌كانی – عومه‌ر مه‌عروف به‌رزنجی 2007 لاپه‌ڕه 33» هه‌ڵبه‌ت دوای ئه‌و جاره چه‌ند جارێكی تریش بڵاو كراوه‌ته‌وه .
شاعیر ئاوا ده‌ستپێده‌كات
له ناو جه‌رگی تاریكیه‌وه
ده‌ست به كه‌له‌پچه‌و ته‌وق له مل و زنجیر له پێ
له كانگای نه‌زانی و هه‌ژاری و دیلیه‌وه
كه‌وتومه ڕێ ، هاتووم ، ئه‌ڕۆم به‌ره‌و رووناكى
نیشاندانی ئه‌م وێنه‌یه دانپیانانێكی بوێرانه‌ی شاعیره كه ئه‌و هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌كه‌ی له چ بار‌و دۆخێكدان، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر وا سه‌یری ئه‌و رۆژگاره بكه‌ین كه چه‌ند روداوێكی گرنگی ناوچه‌یی و جیهانی رویانداوه ، له‌وانه ، بار‌و دۆخی ئه‌و رۆژگاره‌ی عیراق و كوردستانی باشور ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌نگ و سه‌دای ئازادی گه‌یشتبوه كه‌شكه‌ڵانی فه‌له‌ك و به‌غدا جموجۆڵی به‌رده‌وامی سیاسی تیا بوو ، كوردستانیش له‌و بارودۆخه به ده‌ر نه‌بوو ، سه‌رده‌مه‌كه وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا ناوی نابوو « سه‌رده‌می قه‌ڵه‌م و موڕاجه‌عات بوو « له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به تایبه‌ت له مهاباد دۆخێكی دیكه بوو ، دنیاش تازه له جه‌نگی جیهانی دوه‌م هاتبوه ده‌ره‌وه ، به‌و جۆره له ناو جه‌رگه‌ی تاریكیه‌وه شاعیر كه‌وتوه‌ته رێ به‌ره‌و رووناكى .
پشتم داڕزاوی جه‌زره‌به‌ی قه‌مچیه
ناوچه‌وانم تفی پیا دێته خواره‌وه
پێم شه‌لی داركاریه
فرمێسك له چاوما قه‌تیس ماوه
پێستم به‌سه‌ر ئێسكما وشك بوه‌ته‌وه
به‌ڵام به دڵێكی وه‌ك پۆڵاوه
رێم گرتوه‌ته به‌ر ئه‌ڕۆم به‌ره‌و رووناكى
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تی و ئازاره ، ئه‌و رێی گرتوه‌ته به‌ر به‌ره‌و رووناكى ، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین ئه‌له‌نگاری و ئومێده بۆ مرۆڤ ، ئه‌و هێشتا وێنه‌كه‌مان به‌و جۆره نیشانده‌دات ، كه زه‌برو زه‌نگ پرزه‌یان لێبڕیوه كه‌چی ئه‌و به‌رده‌وامه له رێكردن به‌ره‌و رووناكى ، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شكسته به‌رده‌وامانه‌ی مرۆڤی كورد به ئێستاشه‌وه كه هه‌میشه به خۆ به ده‌سته‌وه دان كۆتای دێت تایبه‌ت له باشوری كوردستان .
ماندوم و رێگاكه‌م دووره
برسیم و دوژمه‌نكانم تێرن
رووتم و ئه‌وان پۆشته‌ن
بێهێزم و ئه‌وان به ده‌سه‌ڵاتن
من ده‌ست و پێ به‌ستراوم و ئه‌وان به‌ره‌ڵان
له گه‌ڵ ئه‌مه‌شا به ویستێكی نه‌گۆڕو گیانێكی نه‌به‌ز
زاتێكی مه‌ردانه‌وه ئه‌ڕۆم به‌ره‌و رووناكى
ره‌نگه له ڕووی جوانی شیعر‌و میوزیكی ناوه‌وه تێبینی و سه‌رنجی زۆر هه‌ڵبگرێت و هه‌ندێ جار له شیعر ده‌رده‌چێت ، به‌ڵام سه‌یری درێژه‌دان به هه‌مان وێنه‌ی پێشوو بكه‌ن ، ئه‌مجاره‌یان خۆی له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كه‌ی به‌راورد ده‌كات ، وێنه‌كه بۆ ئه‌و هێشتا له تاریكیه‌وه‌یه و به‌رو رووناكى ، به‌ڵام له هه‌موو شتێكا له‌گه‌ڵ دوژمن به‌راورده‌كه زۆر جیاوازه .
ئه‌زانم، زۆر چاك ئه‌زانم چ رێیه‌كی سه‌ختم له به‌ره
ئه‌زانم ، زۆر چاك ئه‌زانم چ ده‌ردو ئازار‌و ئه‌ركێكم له سه‌ره
ئه‌زانم چه‌ند دوژمنی زۆر دار‌و خوێنه‌خوێ رێم لێئه‌گرن
به‌ڵام ،نه‌سه‌ختی رێگه نه‌سامی تاریكی بێپایانی
ده‌ورو پشتم نه‌زۆری و زۆرداری دوژمن
ئه‌وه‌نده‌ی تۆزێ كار ناكه‌نه دڵم
سه‌رێكه‌و هێناومه‌و نایگێڕمه‌وه
ئه‌ڕۆم به بێ‌ترس به‌ره‌و رووناكى
ئێستا وێڕای تاریكی ، وێڕای سه‌ختی رێگه‌و وێڕای جیاوازی نێوان خۆی و دوژمن ده‌ڵێت به‌ڵێ هه‌موو شته‌كان ده‌زانم ، به‌ڵام به‌رده‌وامم له رۆیشتن ، ئه‌مه‌ش ئه‌و بڕیاره‌یه كه پێویسته مرۆڤی شۆڕشگێڕ بیدات .
ئه‌زانم دوژمنه‌كانم چ بلیمه‌تێكن له ئازار‌و كوشتنا
هه‌رگیز ئه‌و داخانه‌م له پێشچاوه كه به ناوچه‌وانی باوباپیرمیانه‌وه ناوه
ئه‌زانم چ شه‌یتانێكیان لێده‌رچووه له ویجدان مراندن و گیان كوشتنا
به‌ڵام له هه‌موو داخێ لای من ناسۆر تر داخی دڵم و
له هه‌موو به‌ندیخانه‌كانی ئه‌وان تاریكترو پڕئازار تر ژیانی ئێسته‌ی خۆمه
بۆیه هێز نیه بموه‌ستێنێ ، ده‌سه‌ڵات نیه لامدا
له رێ رۆیم و ئه‌ڕۆم به‌ره‌و رووناكى
ئه‌و بۆیه به‌ره‌و رووناكى ئه‌ڕوات بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دۆزه‌خه‌ی ژیانی خۆی ده‌ربچێت ، دوژمنه‌كان سه‌رسه‌خت و سته‌مكارن ، به‌ڵام له ئازار‌و سزای دوژمنه‌كان سه‌ختتر ئه‌و ژیانه‌یه كه ده‌بێت لێی ده‌ربچێت ،
ئه‌زانم ره‌نگه نه‌شگه‌مه ئامانج
ره‌نگه له یه‌كه‌م قۆناغدا بكوژرێم
زۆر رێی تێده‌چێ له رێگا بمرم
به‌ڵام بمرم و به‌ره‌و رووناكى بڕۆم
له هه‌زار ژیانی ناو تاریكی چاكتره
بۆیه هه‌ر ئه‌ڕۆم به‌ره‌و رووناكى
هه‌موو پێشهاته‌كانی ئاینده له به‌ر چاو ده‌گرێت ، به‌ڵام ئه‌و بڕیاری داوه به گژ تاریكی‌دا بچێته‌وه بۆیه گه ریش بكوژرێ یان له‌و رێیه‌دا بیشمرێ ، ئه‌وه زۆر جوامێرانه‌تره له‌وه‌ی له‌و تاریكی و نه‌هامه‌تیه‌دا بژێت
نا نا من هه‌ر خۆم نیم
به‌ته‌نیا نه‌كه‌وتومه رێ
هه‌زاران هه‌زاران هه‌زارین
هه‌موو كه‌رامه‌تی پلیشاومان هه‌ستاوه‌ته‌وه
پشتی چه‌رم به دار فڕێدراومان ئه‌نه‌ڕێنێ به سه‌رمانا
هه‌قی هه‌زار ساڵخوراومان تێمان ئه‌خوڕێت
ویجدانی نوێنراومان راست بوه‌ته‌وه
گیانی مرێنراومان ژیاوه‌ته‌وه
هه‌رچی زۆرێ لێمان كراوه
له باو باپیرمان كراوه
هه‌رچی ده‌ردو ئازارێك له دیلی و نه‌زانی و هه‌ژاریمان دیوه
بوه‌ته هێزی دڵ و گیان و وره‌مان
هه‌موو به جارێ ئه‌مجاره هه‌موو به جارێ
ئه‌ڕۆین به‌ره‌و رووناكى
ئێستا له دوا قۆناغی رۆیشتنا ، ئه‌وه هه‌ر ته‌نها ئه‌و نیه ، ئه‌وه هه‌موو ئه‌و سته‌ملێكراوانه‌ی مێژوون، هه‌موو ئه‌و هاوارانه‌ی رابردوو ، هه‌موو ئه‌و برینانه‌ی هه‌زاران ساڵه ، دیرۆكی خوێنینی باو باپیران ، هه‌موو به‌ڕێوه‌ن به‌ره‌و رووناكى ، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای شۆڕشه نه‌ك ئه‌و هه‌راو زه‌نایه‌ی بێپه‌روه‌رده ناوی شۆڕشی لێنراوه .
به‌ره‌و رووناكى ئه‌ڕۆین و
بێگومان به كوێرايی چاوی هه‌موو دوژمنان و
سه‌ره‌ڕای هه‌موو سه‌ختی و توشی و مه‌ترسی و تاریكی رێ و بان
گه‌یوین و ئه‌یگه‌ینێ
له كۆتایدا مژده‌ی گه‌یشتنه‌كه ئه‌دات ، گه‌یشتن به رووناكى، ئه‌وه‌ش ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه‌یه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP