سەردەمێکی نوێ لە خەباتی حزبایەتی دەستیپێکرد

رێبین عومەر
23:20 - 2022-05-28



دیداری نوێبوونەوەو چاکسازی، لوتکەی هاوبەشی خەڵک و ئەندام و دەنگدەرانی یەکێتییە لە هاوبەشی داڕشتنەوەی ستراتیژییەتی ئەم حزبە.
 یەکێتی بەم جۆرە دیدارانە دەست بەرداری خەباتی کلاسیکی حزبایەتی و تەکەتول دەبێت، کرۆکی حزبایەتی بردەوە ناوخەڵک ئیتر چینەکانی ناو کۆمەڵ رێبەرایەتی قۆناغەکە دەکەن. لە کۆنگرەی چوار دا؛ زۆر هەڵە رویدا لیستی تەکەتول، هەڵە باوەکە بوو کە کرا..! 
بەڵام دیداری یەکێتی نەلیستی تیابوو نە گڵۆپی سور، نە گڵۆپی سەوزو نە دەمانچە بەخشینەوەو ئیمتیازو بەکارهێنانی گوشار هیچ لەمانەی تێدانەبوو بۆیە سەرکەوتوبوو وەک هیوایەک لێی دەڕوانرێت.
کۆمێیونیتییە گەورەو بچوکەکان کاریانکرد بۆ چاکسازی ریشەیی لەم حزبەدا.
 ئەمڕۆش بەتەوەتی چەسپێنراو کە سیستمی هاوسەرۆکی کۆتایی هات، و سەردەمی سەرۆک و رێبەری نوێ بەرەو رووناکی و چاکسازی و باشتکردنی ژیانی خەڵک دەبێت دەستپێبکات.
ئیتر هیچ شتێک وەک پاساو نامێنێتەوە بۆ گۆرانی ریشەی لە حزب و حکومەت و چاکسازی و بوژانەوە باری ئابوری ووڵات و خەڵک و پێشنگایەتی خزمەتکردنی زیاتر بە کۆمەڵانی خەڵک.
لەم رۆوە زەمەنێکی تری حزبایەتی دەستیپێکردووەو خەبات بەرەو ئامانجە راستەقینەکانی حزب و کۆمەڵ، درێژەی دەبێت.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP