دوای چه‌ندین سالی دورو درێژ و به تایبه‌ت دوای
نه‌خوش كه‌وتن و كۆچی دوای سه‌رۆك مام جه‌لال یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان به ره‌وشێكی ئارام و هیوا به‌خش تێنه‌په‌ریوه
وه‌ك ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو له‌گه‌ل ده‌ستپێكردنی دیداری یه‌كێتی له شاری سلێمانی
و به ئاماده‌بونی سه‌رۆك بافل تاله‌بانی و هه‌ڤال قوباد تاله‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری
گشتی دیداری یه‌كێتی و به‌ئاماده‌بونی سه‌ركرده وكادیرو ئه‌ندامانی حیزب له هه‌موو
شار و شارۆچكه‌كان ، له هه‌مووی گرنگتر و هیوابه‌خشتر بۆ هه‌موان ئه‌وه‌یه كه
ئه‌م دیداره به‌رگێكی نوییه له رێگای پێدانی به‌رپرسیاره‌تی و رۆل و ئه‌ركی نوێ
به كادیر و ئه‌ندامانی حیزب ودوباره دارشتنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ستراتیجی بۆحیزب له هه‌موو پێگه و
كه‌رت و به‌شه‌كان ، یه‌كێكی دیكه له ره‌سه‌نایه‌تی نوێ كه له‌م دیداره دیار
بوو ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان بۆ هه‌موانی سەڵماند هه‌میشه رای جیاواز
و هه‌مه‌جۆر و بیر‌و بۆچونی نوێگه‌ری و هزری نوێ لا په‌سه‌نده له رابرد و له ئیستا
و له داهاتوشدا ،كه ئه‌مه‌ش وای كردوه یه‌كێتی هه‌میشه كاری حیزباتی و رێكخراوه‌ی
به جدی و به‌رده‌وامی ئه‌نجام بدات و هه‌لگری ئالای نوێگه‌ری و چاك سازییه
دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته
قوناغی جێگیری و هێمنی ناوخوی و ده‌ره‌كی
به دوباره رێكخستنه‌وه‌ی كار و بار‌و سیاسه‌تی
و په‌یوه‌ندییه‌كانی چ له ناخۆی چ له‌گه‌ل حیزبه عیراقیه‌كان و چ له ده‌ره‌وه
له‌گه‌ل وه‌لاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه ، به‌رای من یه‌كێتی دوای ئه‌م دیداره ده‌چێته
قۆناغێكی نوێ و زیاتر كراوه له روی په‌یوه‌ندیه نێو ده‌وله‌تیه‌كان و هه‌روه‌ها
قوناغێكی نوێ له چۆنیه‌تی به‌ریوه‌یردن و ده‌ستهه‌لاتداری ، وبه‌شداربونی سیاسی
له گه‌ل حیزبه‌كانی دیكه ، كه ئه‌مه به جێگه‌یاندنی داواكاری كادیر‌و ئه‌ندامانی
حیزبه‌كه‌مانه داهاتویێكی گه‌ش چاوه‌رێی حیزبه‌كه‌مانه دوای ئه‌وه‌ی كه‌وته سه‌ر سكه‌ی چاكسازی بنه‌ره‌تی
و ریشه‌یی له‌هه‌موو بواره‌كان دا ، هه‌لكردنی گلۆپی سه‌زو بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی
به‌رفراوانی گه‌نجان بۆ وه‌گه‌رخستنی
تواناكانیان ، كه ئه‌مه دید و روئیای یه‌كێتی یه له رۆژی دامه‌زراندیه‌وه تا ئه‌مرۆ .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP