دیدارى گشتیى یەکێتیی نیشتمانیى كوردستان، ئاكتێكى حزبى و سیاسى بوو، له دۆخێكى ناسكى ناوخۆیى هه‌رێمه‌كه‌مان و دۆخێكى ئاڵۆزى عیراقى و ئیقلیمى و ته‌نانه‌ت جیهانیدا، سازكرا.
دیدار رووداوێكى گه‌وره و پێشهاتێكى گرنگه له ره‌وتى خه‌باتى سیاسى و رێكخراوه‌یى حزبه‌كه‌مان و گومان له‌وه‌دا نییه له رۆژژمێرى یه‌كێتیدا جێگاى تایبه‌تى ده‌بێت و له ئاینده‌ى نزیك و دووردا ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێ و سوود له راسپارده و ده‌ره‌نجامه‌كانى ده‌بینرێت.
دیدارى ئایار ده‌رفه‌تێكى ناوازه‌ى بۆ كادر و ئه‌ندامانى حزبه‌كه‌مان ره‌خساند له‌سه‌ر ورد و درشتى كایه‌كانى خه‌باتى سیاسى و جه‌ماوه‌رى، گیر و گرفته‌كانى ناوخۆى یه‌كێتى، په‌یوه‌ندیى نێوانى خه‌ڵك و حزب (ماسى و ئاو به قه‌ولى مام جه‌لال-ى ره‌حمه‌تى)، حوكمڕانى و ئاریشه گه‌وره‌كانى ئابوورى و تۆرانى میلله‌ت و كزبوونى متمانه به ستراتیژ و ئامانجه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریى نیشتمانى و تاریكبوونى ئاسۆگه‌ى ئومێد به دواڕۆژێكى رووناك و ته‌نینه‌وه و به‌ربڵاوبوونى نیگه‌رانیى گشتى و ..تاد، قسه‌ى دڵى خۆیان بكه‌ن. هاوكات بڕیار به‌ده‌ستانى یه‌كێتیش ده‌ره‌تانى ئه‌وه‌یان بۆ ره‌خسا له نزیكه‌وه له ویست و حه‌ز و دیدگاى یه‌كێتییه‌كان تێبگه‌ن، له وه‌ڕسبوون و هه‌راسانى جه‌ماوه‌رى حزبه‌كه‌مان حاڵى ببن، له نزیكه‌وه د‌رك به بارى سه‌ختى گوزه‌رانى كادرانى حزب و ژیانى كوله‌مه‌رگیى جه‌ماوه‌رى ده‌ڤه‌رى كه‌سك بكه‌ن، فرسه‌تێك بوو بۆ سه‌ركردایه‌تیى حزبه‌كه‌مان گوێیان له بۆچوون و تێڕوانینى یه‌كێتییه دڵسۆزه‌كانى نیشتمانه‌كه‌مان بێت و له‌وه به‌ئاگا بێنه‌وه کە هه‌لومه‌رجى داسه‌پاو چیدى ته‌حه‌مول ناكرێت و پێویسته هه‌رچى زووه و به‌هه‌ر رێگە و ئامرازێك گونجاوه، شه‌ڕى برسیكردن و شه‌ڕى ده‌روونى دژ به خه‌ڵك كۆتایى پێبێت.
دیدار ئاكتێكى سیاسى بوو، یه‌كێتییه‌كان له مینبه‌رى دیداره‌وه و به ده‌نگى دلێر و روون و راشكاو به یار و نه‌یارانیان گوت: یه‌كێتیى نیشتمانیى کوردستان حزبى نیشتمانه، ویستى كادر و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى بریتییه له‌وه‌ى سیاسەتى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى نیشتمان و به‌رژه‌وه‌ندیى دانیشتوانه‌كه‌ى دابڕێژێ، له خه‌باتى په‌رله‌مانیدا سازش له‌سه‌ر قازانجى خه‌ڵك نه‌كات، ئیراده‌ى میلله‌ت نه‌كاته قوربانى سات و سه‌وداى سیاسى، یه‌كێتییه‌كان بەبێ دوودڵى و به جورئه‌ته‌وه به سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌یان وت: «سیاسه‌ت و ستراتیژێك په‌یڕه‌و بكه‌ن له خولى داهاتووى هه‌ڵبژاردندنى گشتیدا گەرەنتیی بردنه‌وه بكات.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى ته‌نگژه‌ى تایفى و نەتەوەیی عیراق به گشتى و قه‌یرانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانى حكومه‌ت، یه‌كێتییه‌كان وتیان: نابێت حزبى ئێمه بچێته ناو گه‌مه و گره‌وى دۆڕاوه‌وه، به‌ڵكو پێویسته به رێگەى دانوستاندن و دیالۆگى هێمنانه و پاراستنى بێلایه‌نى و تێكه‌ڵ نه‌بوون به ململانێى ناوخۆیى شیعە و ململانێى مه‌زهه‌بى، بێ ئه‌وه‌ى سازش له مافى یه‌كێتى بكرێت، پۆستى سه‌رۆك كۆمار بۆ حزبه‌كه‌مان یه‌كلاببێته‌وه.
كه‌واته دیدارى یه‌كێتى رووداوێكى سیاسى گه‌وره‌یه، ده‌رووى داڕشتنى ستراتیژى نیشتمانیى ره‌خساندووه و سه‌ركردایه‌تى ده‌ستكراوه كردووه له وه‌رگرتنى بڕیار و دانانى سیاسه‌تى هه‌نووكه‌یى و سیاسه‌تى دوورمه‌ودا.
له‌لایه‌كى دیكەشە‌وه دیدارى گشتیى یەکێتیی نیشتمانیى كوردستان، جووڵه‌یه‌كى حزبیى ته‌عبه‌وى گرنگ بوو، ماوه‌ى پتر له سێ مانگە یه‌كێتییه‌كان به حه‌ماسه‌تێكى زۆره‌وه به‌شداریى كاریگه‌ریان له گفتوگۆكان و گۆڕینه‌وه‌ى بیروبۆچوونه‌كاندا كردووە و گه‌ڵاڵه و بیرۆكه‌ى نوێیان خستۆتە سه‌ر مێزى وتوێژى ناوخۆیى حزبه‌كه‌مان.
ئه‌م به‌شدارییه به‌رفراوانه نیشانه‌ى خوێنتێزانه‌وه‌یه‌كى نوێیه دواى رووداوه ناخۆش و نه‌ویستراوه‌كانى له جۆرى هه‌ڵبژاردنى گشتیى عیراق و دابه‌زینى ئاستى بەشداریی ده‌نگده‌ران به یه‌كێتیه‌كانیشه‌وه، هەروەها شوێنەواری ئه‌و پاشه‌كشه‌یه له‌سه‌ر وره و وزه‌ى یه‌كێتییه‌كان، هاوكات پێشهاتى ته‌مموز و رووداوەکانی دواتری، گرژبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى یەکێتی و پارتى و كه‌ڵه‌وه‌كێشى و سه‌ركێشى و...هتد.
ئه‌م خوێتێزانه‌وه‌یه بۆ یەکێتی برانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌ر حزبى ئێمه به باشى ره‌نێوى بێنێ، ئومێدى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى داهاتوو، بۆ سازدانه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێى جه‌ماوه‌رى دڵسۆز و خۆنه‌ویستى یەکێتی، بۆ جۆشدانه‌وه‌ى كوانووى خه‌باتى سیاسیى جه‌ماوه‌رى په‌رله‌مانى، كه‌ڵك و سوودى گه‌وره‌ى هه‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP