دەستپێشخەرییەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، بۆ ئەم دۆخەی لەیەکترازاوەی ناوماڵی شیعەو پرۆسەی سیاسی لە عێراق گرنگ و حساب بۆکراوە

رێبین عومەر
09:28 - 2022-08-04

دەستپێشخەرییەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، بۆ ئەم دۆخەی لەیەکترازاوەی ناوماڵی شیعەو پرۆسەی سیاسی لە عێراق گرنگ و حساب بۆکراوە و تائەندازەیەکی بەرچاو رقی سیاسی دادەمرکێنێتەوە.
شوێن و جێگەو کارەکتەری سیاسی بۆ راگەیاندی دەسپێشخەری  گرنگی خۆی هەیە؛ بە تایبەت ماڵی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەتوانێت لەم قۆناغە وەک رابردووی خۆی سەیوانی کۆکردنەوەی دژەکانبێت؛ لەو ماڵەدا گفتووگۆ و دیالۆگ و جیاوازی زۆر رەهەندی جیاواز لەخۆ دەگرێ و کلتوری سیاسیشە چونکە مام جەلال لە عێراقی نوێدا کۆکەرەوەی جیاوازەکان بوو بۆ بافڵ تاڵەبانی ئەم وێنەیە راستەو لەم عێراقەدا بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی حساب بۆکراون و سەنگیان لە پرۆسەی سیاسیدا نرخ و بەهای هەیە.
دەستپێشخەریەکە گەرەنتی گفتوگۆیەکی بونیادنەرانەدەکات بۆ ئایندەی سیاسی وڵات.

ئەم ناوەندە سیاسییە بەنرخی خۆی دەتوانێت ببێتە عەبا رەشەکەو هەر لایەک بە یەکسانی سومکێکی بگرن و ناکۆکییەکە تێپەڕێنن کە خەریکە کەشتی عێراق نقوم دەکات.
ئەم وڵاتە دیموکراسییەکی تەوافقی دروستی کردوەو هەر ئەوەش هێشتویەتەوە؛ بەو دەرمانەش دەتوانرێت گرفتەکان چارەبکرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک ئەوەی سیاسییەکانی عێراق باسی دەکەن ژیرو پشودرێژە؛ حەوت مانگی رابردووش لە پرۆسەی سیاسی و لە بەغداد ژیرانە ئاراستەی سیاسی گۆڕی.. بەم دەستپێشخەریەشی ئەو پەیامەی گەیاند ژە ماڵێک هەیە تاسیاسییەکانی عێراقی تیا کۆببنەوەو سوڵحی ناکۆکییەکانیان بکەن.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP