بۆتە حکومەتی زۆنێک

خەمینە ساڵح
21:55 - 2022-12-30

بەدەر لە هەموو ئەدایەکی ئیداری لە ئێستادا ئەوەی لەم کابینەیەی حکومەتی هەرێمدا زۆر بەڕوونی ئەبینرێت و جێ ی داخە ئەوەیە کە لە بری حکومەتی هەرێمێک بێت زیاتر لەحکومەتی زۆنێک ئەچێت و هەموو بایەخێک و سەرنجێکی تەنها لەسەر زۆنێکەو زۆنی سلێمانی و دەوروبەری نەک پشت گوێ خستوە بەڵکو دەڵێی سزای بەسەردا سەپێنراوە ئەو شارەی کە هەمیشە بەپێشەنگی ڕۆشنبیری و هونەر و جوانی ناو دەهێنراو ناسرابو  ئێستا وەک گوڵێکی ژاکاوی بێ ئاو کراو چاوەڕوانی وشک بوونین نەک هیچ هاوکاری و خزمەت گوزاریەک بۆ دانیشتوانی ئەم زۆنە نییە بەڵکو خەڵک بێ کارو بێ نان کراوەو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گوزەرانیان سەختترو دژوارتر دەبێت، خۆ لەهەمان کاتیشدا وەک موچە حاڵی وایە باجی حکومەتیش ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاترو قورستر دەکرێت لەسەر هاوڵاتیان، بەداخەوە خەریکە چینی گەنج ئەو چینەی کە توانای داهێنان و بەرەو پێش بردنی وڵاتی هەیە نامێنێت و سەراپا وڵات جێ دەهێڵن هێندەش خێریان لێ نەبینیوە کە تەنها ئاوڕێک بۆ دوا بدەنەوە.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP