كاریگەری بەرز بوونەوەی بەهای دۆلار لەسەر داهاتی تاك

راوێژ سابیر ئیسماعیل
16:36 - 2023-02-17


‎ بە هۆی ئەوەی عێراق وڵاتێكی تەواو بەكارهێنەرە و لە هیچ پیشەسازیەكدا دا بەرهەمهێنانی لە سەدا سەدی نیە كە پێویست ناوخۆ پڕ بكات، وە لە بازاڕێكی ئاڵۆز و بێ كۆنتڕۆڵدا گرانبوونی دۆلار كاریگەری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لە سەر سەرچاوەی داهاتی تاك هەیە. لە دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار داهاتی (دخل) مانگانەی تاك بە ڕێژەی ١٢٪؜؜ كەمی كردووە لە كاتێكدا كە دۆلار لە نێوان ١٤٨٠ دینار بەرز بۆتەوە بۆ ١٦٨٠ دینار، بەڵام ئەگەر بەراوردێكی گۆڕانكاری دۆلار بكەین لە نێوان كۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢٣ ئەوا هەر تاكێك بە ڕێژەی نزیكەی ٤٠٪؜ داهاتی (دخل) كەمی كردووە ئەگەر دۆلارێك بە ١٢٠٠ دینار هەژمار بكەین.
‎كاریگەریەكان:
‎ڕاستەخۆ: بەهۆی ئەوەی مووچەی كەرتی گشتی و بەشێكی زۆر لە كەرتی تایبەت و ڕۆژانەی دەستی كار بە دینار دەدرێت، واتا بە گشتی ئەو كەسانەی كە مووچەی جێگیر (دخل ثابت)یان هەیە زەرەرمەندی یەكەمن لە گران بوونی بەهای دۆلار. لە لایەك ئەگەر بیانەوێ دۆلار بكڕن و لە لایەكی تر بەرز بوونی نرخی كاڵا و پێداویستیەكان لە بازاڕ چونكە هەم بەهای كاڵا و هەم هاوردەكردنیان بە دۆلارە.

‎ناڕاستەوخۆ: ئەوانەی مووچەیان بە دۆلارە، لە ناجێگیری و گران بوونی بەهای دۆلار ئیستغلالی بازاڕ ڕوودەدات، بەمەش نرخی پێداویستیەكان ناسروشتی زیادەیان دەخرێتە سەر بە هۆی نەبوونی كۆنتڕۆڵی نرخ (ضوابط الاسعار و حماية حقوق المستهلك). واتا كاریگەری لەسەر ئەو كەسانەش دەكات كە مووچەیان بە دۆلارە.

‎بازرگانان (فرۆشیارەكان): ئەوانیش بەشێك لەو كاریگەریانەیان بەردەكەوێت بە هۆی ئەوەی هێزی فرۆشتن و كڕین كەم كردووە لەبەر ئەوەی بەكارهێنەر داهاتی كەمی كردوور و هەوڵ دەدا داهات زیاتر گلبداتەوە ’ئەگەر بەش بكات’. واتا بەهای دۆلار كاریگەری كردۆتەوە سەر جوڵەی بازاڕ و خواست كەم بووە.

‎تەنها بە هۆی گران بوونی ئەم دواییەی نرخی دۆلار ڕێژەی ٧.٥٪؜ لە دانیشتوانی عێراق دووچاری هەژاری بوون سەرەڕای دۆخی خراپی گشتی و قەیرانەكان و كێشە سیاسیەكان. لە كاتێكدا سەرەتای گرانبوونی بەهای دۆلار بە ئامانجی ئەوەبوو یەدەگی نەختینەی دۆلار لە ٤٠ ملیارەوە بگات بە سەروو ٦٠ ملیار دۆلار كورتهێنان لە بودجە ڕوونەدات، كەچی لە ئێستادا یەدەگی نەختینەی دۆلاری لە ١٠٠ ملیار تێپەڕاندووە و یەدەگی ئاڵتوون نزیكی ١٤٠ تۆن دەبێت وە كەچی بەهای دۆلار هەر لە بەرزبوونە.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP